ڤیان ده‌خیل: نابێت ده‌قه‌كانی پڕۆژه‌یاسا دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق و ده‌ستوور بن

K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵییه بۆ ساڵه‌كانی 2023، 2024 و 2025، هاوكات په‌رله‌مانتارێكی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت ده‌قه‌كانی پڕۆژه‌یاسا دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق و ده‌ستووری عێراق بن، تا كار نه‌گاته سكاڵاكردن له دادگای فیدڕاڵی.
ڤیان ده‌خیل، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24ـی جه‌ختیكرده‌وه، كه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌و پڕۆژه بودجه‌یه‌دا جێگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند، دانوستان له‌نێوان پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه هه‌یه و پارتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ڤیان ده‌خیل روونیكرده‌وه، كه نابێت ده‌قه‌كانی پڕۆژه‌یاسا دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق و ده‌ستووری عێراق بن، تا كار نه‌گاته سكاڵاكردن له دادگای فیدڕاڵی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوورییه و هه‌یكه‌لێكی ده‌ستووری و سیاسی هه‌یه و قبووڵی هیچ بابه‌تێك ناكرێت، كه هه‌ر بابه‌تێك دژی ئه‌و قه‌واره سیاسی و ده‌ستوورییه بێت. به پێویستیشی زانی هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان هاوڕا بن له‌سه‌ر پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
دوای چەندین جار دواخستن، دواجار دانیشتنی ژمارە 28ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی 2023 – 2024 – 2025 ، بە سەرۆكایەتی محەممەد حەلبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و بە ئامادەبوونی 258 ئەندام دوێنێ پینجشه‌ممه بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا لە کۆی 67 ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوە بۆ هەشت ماددە کرا و تێیدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و هەشت پەسەندکران.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چواری پڕۆژەیاساکە لادرا.
دوای خوێندنەوەی هەشت ماددە لە پڕۆژەیاساکە، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، محەمەد حەلبووسی دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دواخست و دووباره به‌هۆی نوێژی هه‌ینی، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتژمێر 3:00ـی ئێواره دواخرا.
رۆژی 13/3/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی په‌سه‌ندكرد، بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندی بكات.
پێشتریش گوتەبێژی حکومەتی عێراق، باسم عەوادی رایگەیاندبوو، قەبارەی بودجەی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2023، دەگاتە 197 تریلیۆن و 828 ملیار دینار و کورتھێنان لە بودجەی ئەمساڵدا دەگاتە 63 تریلیۆن دینار.