پۆلیسی تایبه‌تی توركیا هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر قوتابخانه‌ی جه‌نگی هه‌وایی
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی هێزی تایبه‌تی توركیا هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر "قوتابخانه‌ی جه‌نگی هه‌وایی" له ئیستانبوڵ.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزی تایبه‌تی پۆلیسی توركیا هه‌ڵكوتایه سه‌ر "قوتابخانه‌ی جه‌نگی هه‌وایی"، كه بیست پۆلیس به ته‌واوی ئیمكانانی سه‌ربازییه‌وه چوونه ناو بنكه‌كه و ژماره‌یه‌كی زۆری زرێپوشی دژی فڕۆكه و ئۆتۆمبێلی پۆلیس له‌به‌رده‌م "قوتابخانه‌ی جه‌نگی هه‌وایی" وه‌ستاون.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هاتوچووی بۆ ناو "قوتابخانه‌ی جه‌نگی هه‌وایی" به تانكه‌ر و ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی داخراوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پلاندانه‌ری كوده‌تای سه‌ربازی توركیا فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی هه‌وایی بوو، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بنكه‌ی هه‌واییه‌كانی سوپای توركیا كه‌وتنه به‌ر ئۆپه‌راسیۆنی هێزی تایبه‌تی پۆلیس، كه هه‌ر ئێواره‌ی دوێنی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌بیحا گۆكچه‌ن له ئیستانبوڵ شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان پۆلیس و ژماره‌یه‌ك سه‌رباز روویدا كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان ده‌ركرابوو.