پێگەی ئەکسیۆسی ئەمەریکی: ئەمەریکا و ئێران لە عومان لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی گفتوگۆیان کردووە

K24 - هەولێر
پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمەریکا و ئێران مانگی رابردوو لە شانشینی عومان چاویان بەیەک کەوتووە.
پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئاماژەی بەوەش کردووە، گفتوگۆکانی بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لە عومان ناراستەوخۆ بووە، بەجۆرێک لە دوو ژووری جیاواز لە هەمان شوێن دانیشتوون و عومانییەکان پەیامەکانیان ئاڵوگۆڕپێکردوون.
بەپێی راپۆرتی پێگەکە، ئامانج لەو دانووستانە گەیشتن بووە بە رەشنوسێک سەبارەت بە زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە 8ـی حوزەیرانی 2023، بەرپرسانی تاران و واشنتۆن رەتیانکردەوە گەیشتبن بە رێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەبەرامبەر سوککردنی سزاکانی سەری.