پەرلەمانتارانی پێشوو رەخنە لە حزبەكان دەگرن

پەرلەمانتارێك: ناكرێت گه‌نجێك یاسا ده‌ربكات و ئەزمووندارەكان جێبەجێی بكەن"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/12bdfa02-69cb-4df9-8376-6fa08babcc81/parlamniganjan.ism/manifest

K24- ھەولێر

ئه‌ندامانی پێشووی په‌رله‌مان ره‌خنه‌ له‌ حیزبه‌كان ده‌گرن بەوەی بوونە ھۆكاری ناردنی گەنجان بۆ پەرلەمان، سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستانیش ده‌ڵێت، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی یاسا داده‌رێژن كه‌سانی بە تەمەن و ئه‌زموونداربن، له‌به‌رانبه‌ریشدا ئه‌ندامێكی خولی یه‌كه‌م و دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایە ناكرێت گه‌نجێك یاسا ده‌ربكات و ئەزمووندارەكان جێبەجێی بكەن.