هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چین دەکات

ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا

K24 - هەولێر

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی پەکینی پایتەختی چین بکات.

وەکو ئەوەی ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی پێ داوە، لەسەردانەکەیدا بۆ چین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی چین کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیشیان ئاڵۆزییەکانی دەریای باشووری چین و دۆسیەی دوورگەی تایوان و هێشتنەوەی هێڵی پەیوەندی واشنتۆن و پەکینە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، سەردانەکەی بلینکن رۆژی یەکشەممە 18ـی حوزەیرانی 2023 دەستپێدەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو ئەنتۆنی بلینکن مانگی دووی ئەمساڵ سەردانی چین بکات، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی باڵۆنەکانەوە لەنێوان هەردوو وڵات، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ چین هەڵوەشایەوە