گەزیزە شانۆگەری رەیحانە لە ئەڵمانیا نمایش دەکات

K24 - هەولێر
هونەرمەند گەزیزە عومەر شانۆگەری رەیحانە لە ئەڵمانیا نمایش دەکات و باس لە مەترسی و لێکەوتەکانی دیاردەی کۆچ دەکات، کە هەریەک لە هونەرمەندان، فرمێسک مستەفا، بڕیار حمە رەشید، بێگەرد ئەحمەد رۆڵی تێدا دەبینن.
شانۆییەکە باس لەو خێزانانە دەکات، کە دەبنە قوربانی کۆچ و نیشاندانی دیوە نەبینراوەکانی ئەو جیهانە رەنگا و رەنگەی لەلای تاکی کۆمەڵگەی کوردی نەخشێنراوە.
بەشداری کردنی ئەم دیمانەیە پاش ئەوە دێت تیپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە لقی ئەڵمانیای کردەوە، کە بە توانایاکی نوێوە بەرهەمە شانۆیی و چالاکییەکانی لەو وڵاتە گەشە پێدەدات و بە ئامانجی خستنە رووی پرس و بابەتە گرنگەکانی گەلی کورد لە رێگەی هونەری شانۆوە، هاوکات دروستکردنی پەیوەندی هونەری لەگەڵ پسپۆر و شارەزایان ببەستێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی سیمینار و وۆرکشۆپ چالاکی جۆراوجۆری هونەری.
بەڕێوەبەری بەرهەمی ئەم شانۆییە هونەرمەند کاروان عەلی مجۆل و ئامادەکاری ڤیدیۆ نیگار حسیب قەرەداغیە و بڕیارە رۆژی 17ـی ئەم مانگە شانۆیی رەیحانە لە شاری تویچنتالی ئەڵمانیا نمایش بکرێت.