وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندی به 37 وڵات ده‌كات

K24 – هه‌ولێر
پاش شكستی كوده‌تای سه‌ربازی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 37 وڵات ده‌كات و له ناوه‌ڕۆكی كوده‌تای سه‌ربازی ئاگاداریان ده‌كاته‌وه.
په‌پێی سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی توركیا، پاش شكستی كوده‌تای سه‌ربازی، وه‌زیری ده‌ره‌وه له ماوه‌ی دوو رۆژدا په‌یوه‌ندی به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 37 وڵات كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری حاڵه‌تی نائاسایی ئازه‌ربایجان، ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا، ناتۆ، رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی و نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌منی كردووه.
هه‌روه‌ها وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئوسترالیا، سلۆڤانیا و ئیسپانیا په‌یوه‌ندییان به چاوشئۆغلو كردووه و پشتگیری خۆیان بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی و حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی توركیا ده‌ربڕیوه.
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ روونكردنه‌وه‌ی كوده‌تای سه‌ربازی بۆ هاوتا جیهانییه‌كانی.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ هاوتا جیهانییه‌كانی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به پلاندانه‌ری سه‌ره‌كی كوده‌تاكه تۆمه‌تباركراوه.