ڤیان سه‌بری: رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ په‌سه‌ندكردنی مادده‌ی 14 هه‌یه

K24 – هەولێر:
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر فوئاد حوسێن كۆده‌بێته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه، ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌ی مادده‌ی 14ـی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقه، كه مه‌ترسیداره و په‌یوه‌سته به بڕینی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان". گوتیشی: "ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ په‌سه‌ندكردنی مادده‌ی 14 هه‌یه".
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پێشتر رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی مادده‌ی 14 هه‌بوو، به‌ڵام كه په‌رله‌مانتاران هاتنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان، ئاراسته‌كان گۆڕان".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووباره رێككه‌وتنێك هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی مادده‌ی 14، ده‌بێت سه‌ركرده‌كانی نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ربكه‌ن و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی خۆیان راسپێرن كه كارئاسانی بكه‌ن.
له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ڤیان سه‌بری گوتی: "پێویسته پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆران به‌غدا دابینی بكات، نه‌وه‌ك له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان بێت".