كارداشیانی پاكستان كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
نمایشكه‌رێكی جل و به‌رگ له پاكستان، كه ناوی "قه‌ندیل به‌لوچه" و به "كیم كارداشیان" ی پاكستانی ناسراوه كوژرا.
پۆلیسی پاكستانی له‌باره‌ی هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی و بكوژه‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاند" قه‌ندیل به‌لوچ" ی ته‌مه‌ن "26" ساڵ به ده‌ستی برایه‌كی خۆی كوژراوه.
به‌رپرسێكی پۆلیسی پاكستانی به ناوی "ئه‌كره‌م" ڕایگه‌یاند، براكه‌ی خۆی خنكاندوویه‌تی و كه‌یسی تاوانه‌كه ڕوونه كه له‌سه‌ر"شه‌ره‌فه" و براكه‌ی به‌و هۆیه‌وه كوشتوویه‌تی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس وورده‌كاری ڕووداوه‌كه باس ده‌كات و ده‌ڵێت" بكوژه‌كه كه برای "قه‌ندیل به‌لوچه" ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو هاتووه‌ته شاری "ملتون" ی پارێزگای "بنجاب" له‌كاتی پشووی كۆتایی هه‌فته و له‌وكاته‌ی دایك و باوكی خه‌وتوون، خنكاندوویه‌تی،و دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ش خۆی وون كردووه.
كوشتنی "كیم كارداشیانی"پاكستانی دوای ئه‌وه‌دێت كه مانگی ڕابردوو، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، له‌گه‌ڵ زانایه‌كی ئاینی به ناوی "موفتی قافی" بڵاوكرده‌وه، وا باسكرا كه له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا خواردنه‌وه‌ی گازییان خواردووه‌ته‌وه و پێكه‌وه جگه‌ره‌یان كێشاوه.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن به وێنه و ڤیدیۆی وروژێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وت.
هه‌ربۆیه دوای ده‌ستگیركردنی برا بكوژه‌كه‌ی، دانی به‌وه‌دا ناوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام وێنه و ڤیدیۆی وروژێنه‌ری بڵاوكردووه‌ته‌وه و لاسایی "كیم كارداشیان" ی ئه‌مریكی كردووه‌ته‌وه و وه‌ك ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه،بۆیه كوشتوویه‌تی و په‌شیمانیش نییه له كوشتنه‌كه‌ی.
به‌پێی یاساكانی پاكستان،ئه‌گه‌ر كه‌سوكاری كوژراوه‌كه له بكوژه‌كه خۆش ببن، ئه‌وا سزا نادرێت و ئازاد ده‌كرێت.