فوئاد حوسێن بۆ کوردستان24: رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بڕگەی حەوت لە ماددەی 14 کراوە

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دارایی و وەزیری دەرەوەی عێراق
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دارایی و وەزیری دەرەوەی عێراق

K24 – هەولێر:

جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دارایی و وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24 راگەیاند، رێککەوتنی کۆتایی کراوە لەسەر بڕگەی حەوتەمی ماددەی 14 لە پرۆژەیاسای بودجە.

ئەمڕۆ شەممە (10ـی حوزەیرانی 2023) فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دارایی و وەزیری دەرەوەی عێراق بە دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 راگەیاند، رێککەوتنی کۆتایی کراوە لەسەر بڕگەی حەوتەمی ماددەی 14 لە پرۆژەیاسای بودجە کراوە و ناکۆکی لەبارەی ئەو بڕگەیەوە نەماوە.

هەروەها فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان لەسەر کۆمێڵێک بابەت گەیشتووەتە رێککەوتن، بەتایبەتی لەسەر بڕگەی حەوت لە ماددەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجە.

لەلایەن خۆیەوە، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ کوردستان24 دووپاتیکردەوە، کە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بڕگەی حەوت لە ماددەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجە یەکدەنگن.

گرنگترین زانیاری لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو ماددانەی پرۆژەیاسای بودجە کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، لێرە بیخوێنەوە.