شێروان دووبه‌ردانی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتن له‌باره‌ی بڕگه‌ی حه‌وتی مادده‌ی 14 ئاشكرا ده‌كات
K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت، ناكرێت كێشه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بێت و یه‌كڕاست وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت.
شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، له‌باره‌ی بڕگه‌ی حه‌وتی مادده‌ی 14ـی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، فراكسیۆنه كوردستانییانه‌كان یه‌كهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر بڕگه‌ی حه‌وت و مادده‌ی14ـی پڕۆژه یاسای ده‌ستوور، كه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یه‌كی هه‌بێت، ماوه‌ی 30 رۆژ داندراوه، لای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
دووبه‌ردانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌باره‌ی پرسی مادده‌ی 14، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مڕۆ دكتۆر فوئاد حوسێن كۆتایی به‌م پرسه هێنا و چاره‌سه‌ر بوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت: "ناكرێت كێشه‌یه‌كی سیاسی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دروست بێت و یاخوود به‌غدا خۆی كێشه دروست بكات، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بودجه و شایسته داراییه‌كان ببڕێت، ئێمه و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئه‌وه‌مان قبووڵ نه‌كرد".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە (10ـی حوزەیرانی 2023) فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دارایی و وەزیری دەرەوەی عێراق بە دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 راگەیاند، رێککەوتنی کۆتایی کراوە لەسەر بڕگەی حەوتەمی ماددەی 14 لە پرۆژەیاسای بودجە کراوە و ناکۆکی لەبارەی ئەو بڕگەیەوە نەماوە.