وه‌زیرانی به‌رگریی توركیا و عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
K24 – هەولێر:
یه‌شار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگریی توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سابیت محه‌ممه‌د سه‌عید وه‌زیری به‌رگریی عێراق، ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌وه هاتووه: رۆژی (شه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2023)، وه‌زیری به‌رگریی (توركیا)، یه‌شار گوله‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی عێراق، سابیت محه‌ممه‌د سه‌عید ئه‌نجامدا.
وه‌زیری به‌رگریی عێراق پیرۆزبایی له یه‌شار گوله‌ر كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی توركیا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
هه‌ردوو وه‌زیر رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانی یه‌كتری بكه‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ