بۆ جاری دووه‌م زه‌نگی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق لێدرا

K24 – هەولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و بۆ جاری دووه‌م زه‌نگی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق لێدرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق خه‌ریكن ده‌چنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بووان ته‌واوبووه و تا ئێستا 241 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له هۆڵ ئاماده‌ن.
پێشتریش فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی بڕگه‌ی حه‌وت له مادده‌ی 14 و مادده‌كانی دیكه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق، دواخرا.
هه‌ر ئەمڕۆ شەممەش (10ـی حوزەیرانی 2023)، شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، فراکسیۆنی پارتی پێشنیازێکی نوێ لەبارەی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان داوه‌تە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، بە رێژەی 12% بە هاوبەشی لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق.