21 رۆژە بەشەغاز بۆ دانیشتوانی سەیدسادق نەنێردراوە

نزیکەی سێ هەفتەیە دانیشتوانی سەیدسادق لە بەنزینخانەکان بوتڵی غازەکانیان پڕ دەکەنەوە
غاز
غاز

K24 - هەولێر:

ماوەی 21 رۆژە بەشەغازی هاووڵاتیان لە سەیدسادق بۆ کارگەکان نەنێردراوە و قایمقامی ئەو قەزایەش دەڵێت: بەنزینخانەکان بوونەتە جێگرەوەی کارگەکان.

کۆمپانیای داناگاز لە رۆژی (22)ی ئایاری رابردوو دەستی بە پرۆسەی ساڵانەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کرد و بەهۆیەوە بەشێك لە کارەکانی وەستاند.

بەهۆی پرۆسەی ساڵانەی چاکسازی داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەرهەمهێنانی کارەبا و غاز بۆ ماوەیەک کەمیکرد.

سەبارەت بە گرفت کەمی غاز، رەزا محەممەد ئیسماعیل، قایمقامی سەیدسادق بە کوردستان24ی راگەیاند، گرفتی کەمی غاز لە سەیدسادق کاریگەری نەکردووەتە سەر نرخی غاز.

ئاماژەی بەوەشدا، بەنزینخانەکان بوونەتە جێگرەوەی کارگەکان و هاووڵاتیان لەوێوە بڕە غازی رۆژانە وەردەگرن تا غازی پێویست بۆ کارگەکان دەنێردرێت.