بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق
بانکی ناوەندیی عێراق

K24 - هەولێر

بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕە زیاتر لە 182 ملیۆن دۆلار بە شێوەی حەواڵە بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی حوزەیرانی 2023، ماڵپەری فەرمی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ بانکەکە 202 ملیۆن و 769 هەزار و 44 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

لەو بڕە پارەیە کە خراوەتە بازاڕاوە، وەکو ئەوەی بانکی ناوەندیی ئاماژەی پێ داوە، 182 ملیۆن و 919 هەزار و 44 دۆلار بە شێوەی حەواڵە بووە و 19 ملیۆن و 850 هەزار دۆلاریش بە شێوەی نەختینە (نەقد) بووە.

پێشتر رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 8ـی حوزەیرانی 2023، بانکی ناوەندیی عێراق 205 ملیۆن و 790 هەزار و 973 هەزار دۆلاری خستبووە بازاڕاوە. لەو بڕە پارەیە، 20 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بە شێوەی نەختینە (نەقد) و 185 ملیۆن و 90 هەزار و 973 دۆلار بە شێوەی حەواڵە بووە.

هاوکات رۆژی پێنجشەممە 8ـی حوزەیرانی 2023، پەرلەمانی عێراق  بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر 130 هەزار دیناری عێراقی لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا جێگیرکرد و ئەو چەندەش کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە نێو بازاڕەکاندا هەبوو.