نرخی زه‌وی و خانوو له‌ ئه‌ڵمانیا رێژه‌ی پێوانه‌یی تۆمار دەكات

ده‌رچوونی به‌ریتانیا كاریگه‌ری خراپی كردووەته‌ سه‌ر ئابووری ئه‌ڵمانیا
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b14d24cc-54af-4607-b9a9-e8e57e1d130e/aqaratlaalmanya.ism/manifest

K24 - ھەولێر

رۆژ دوای رۆژ كاریگه‌ری بڕیاره‌كه‌ی گه‌لی به‌ریتانیا بۆ ده‌رچوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه‌ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و به‌وهۆیه‌وه‌ نرخی زه‌وی خانووبه‌ره‌ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌رێژه‌ی زیاتر 14% به‌رزبووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه‌ له‌ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا، شاره‌زایانی ئابووری ئه‌ڵمانیاش نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ ببێته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری لەم وڵاتە.