شوان محه‌ممه‌د: هه‌وڵ ده‌ده‌ین باج له‌سه‌ر به‌نزین و گاز و كارتی مۆبایل نه‌هێڵین
K24 – هەولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات دوو مادده‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه هه‌یه، كه په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، ئه‌وانیش مادده‌ی 15ـی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ مادده‌ی 42 كه تایبه‌ته به باج، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ردوو مادده‌كه مشتومڕی له‌سه‌ره، هاوكات په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت، باج له‌سه‌ر به‌نزین و گاز و كارتی مۆبایل دانراوه، ئه‌مه‌یش كێشه و مشتومڕی دروست كردووه و په‌رله‌مانتاران قبووڵی ناكه‌ن.
شوان محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو 10/11ـی حوزه‌یرانی 2023 له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان كێشه له‌سه‌ر مادده‌ی 42ـی پڕۆژه‌یاسای بودجه دروست بوو، به‌شێوه‌یه‌ك په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی زیادكردنی باج له‌سه‌ر به‌نزین به رێژه‌ی 5% و له‌سه‌ر گاز به رێژه‌ی 10% ناڕازین، به‌تایبه‌ت كه وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نییه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ئه‌و داهاته، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه ناڕوونی هه‌بێت و كێشه دروست ببێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌رله‌مانتاران قبووڵی زیادكردنی ئه‌و باجه ناكه‌ن، چونكه له‌سه‌ر هاووڵاتیان قورس ده‌كه‌وێت، گوتیشی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كێشه‌ی دیكه‌یش هه‌یه بۆ نموونه، زیادكردنی باجی سه‌ر كارتی مۆبایل و وه‌رگرتنی بڕی 25 هه‌زار دینار له فڕۆكه‌خانه له كاتی گه‌شتی هاووڵاتیاندا.
جه‌ختیشكرده‌وه، كه په‌رله‌مانتاران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌م باجانه نه‌هێڵن، یاخود به رێژه‌ی زۆر كه‌م بكرێته‌وه، گوتیشی، ده‌بێت داهاتی ئه‌م باجانه روون بێت، واته چۆن كۆی ده‌كاته‌وه له چ بوارێكدا خه‌رجی ده‌كات.
شه‌وی (10/11ـی حوزەیرانی 2023) بە ئامادەبوونی 241 پەرلەمانتار، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا، ماددەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجە پەسەندکرا کە تایبەتە بە چۆنیەتی مامەڵەکردن بە داهاتەکانی هەرێمی کوردستان.
لە بڕگەی یەکەمی ماددەی 14ـی پرۆژەیاسای بودجەدا هاتووە، "گشت داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ژمارێكی بانكیدا كۆده‌كرێنه‌وه و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سه‌رپشك ده‌كرێت به خه‌رجكردنی ئه‌و داهاته و له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه چاودێری ده‌كرێت و گشت ئه‌و ئه‌ژمارانه‌ی دیكه داده‌خرێن كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كراونه‌ته‌وه.
لە بڕگەی دووەمیشدا ئاماژە بەوەکراوە، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی کوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وردبینی له ژمارەکان ده‌كه‌ن و چاودێری ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م بواره واژۆكراون له‌باره‌ی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه و هه‌نارده‌ی نه‌وتەوە، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکومەتی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌ڵده‌ستێت به پێداچوونه‌وه‌ی مانگانە و ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری لە وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ده‌کات.
لە بڕگەی سێیەمی ماددەکەشدا، باس لەوەکراوە، ئەو هەژمارە بانکییەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ی سەرەوەدا ئاماژەی پێکراوە، لەگەڵ سەرجەم زانیارییەکانی ناوەوە و بەرهەمەکانی لەلایەن کۆمپانیای وردبینی نێودەوڵەتییەوە وردبینی دەکرێت و راپۆرتی خولیی پێشکەش بە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی کوردستان دەکرێت.
لە بڕگەی چوارەمیشدا، بەیاننامەی دارایی ساڵانە و نیوە ساڵانە بە واژۆی وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وردبینیکەری سەربەخۆ (کۆمپانیای نێودەوڵەتی) پێشکەش دەکرێت و کۆپییەکی پەسەندکراوی دەدرێتە وەزارەتی دارایی فیدراڵی.
لە بڕگەی دواتریشدا هاتووە، لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوولا پێکدەهێندرێت بۆ ئەنجامدانی پێداچوونەوەی هەمەلایەنە بە ماوەی پێشوو لە هەموو شتێک کە پەیوەندی بە کەرتی نەوت و گازەوە هەیە لە هەرێم و پەیوەندی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و هەرێم و هاتنە دەرەوە بە دیدگایەک کە بەپێی دەستوور و قبووڵکراوی هەردوولا بێت و بتوانێت بۆ قۆناغی پێشوو یه‌كلایی بكاته‌وه.
لە بڕگەی شەشەمی ماددەی 14ـشدا ئاماژەی بەوەکراوە، لە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە، بڕگەکانی ئەم مادەیە (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م، پێنجه‌م) جێبەجێ دەکرێن و تا ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و گاز كاری پێده‌كرێت.
لە بڕگەی حەوتەمی ماددەی 14ـشدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کاتێک هەر جیاوازییەک لە دیدگاکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبێت سەبارەت بە مافەکان، ئەو پابەندبوون و میکانیزمانەی لە بڕگەکانی ئەم یاسایەدا هاتووە، لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو لایەن پێکدەهێنن بۆ رەچاوکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە وادەی پێکهێنانییەوە تا پەرلەمانی عێراق بڕیاری گونجاو بدات کە لە ماوەی 30 رۆژدا راسپاردەکانی پێشکەشدەکات.
هەروەها بڕگەی هەشت بۆ ماددەی 14 زیادکرا، کە لە دوو خاڵ پێکهاتووە و ئاماژە بەوە دەکات، لەکاتی بوونی کێشە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی بەهۆی پابەندنەبوون یان جێبەجێنەکردنی بڕگەکانی سەرەوەی ماددەکە، ئەوا پارێزگاکانی هەرێم دەتوانن راستەوخۆ داوای شایستە داراییەکانیان بکەن لە حکومەتی عێراق.