وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن گه‌یشته‌ هه‌ولێر

وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن گه‌یشته‌ هه‌ولێر
وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن گه‌یشته‌ هه‌ولێر

K24 - هەولێر:

وەزیری تەندروستی شانشینی ئوردن، دکتۆر فراس ئەلهەواری بۆ بەشداریکردن لە ئێڤێنتی ساڵ گەیشتە هەولێر، کە لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئێڤێنتی ساڵ لە 12 تا 17ی ئەم مانگە بە ناونیشانی دیدار و هەفتەی تەندروستی ئوردنی کوردستانی بەردەوام دەبێت، کە شاندی وەزارەتەکانی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن و حکومەتی عێراق تێیدا به‌شدارن، کە ژمارەیەک زۆر لە پزیشکانی ناوخۆیی و ئوردن لە ئێڤێنتەکە بەشداردەبن لە پێناو ئاڵوگۆڕکردنی پسپۆریی و شارەزایی زانستەکانی تەندروستی.