هۆكاری شكستی كۆده‌تای توركیا و سه‌ركه‌وتنی له میسر
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی "وۆل ستریت جۆرنال" له ژێر ناوی "ئه‌ردۆغان خۆی له چاره‌نووسی مورسی ده‌پارێزێت" باس له هۆكاری شكستی كوده‌تای سه‌ربازی له توركیا و سه‌ركه‌وتنی له میسر ده‌كات.
سوپای میسر كاتێ كه ده‌ست به كوده‌تای سه‌ربازی دژی سه‌رۆك محه‌مه‌د مورسی كرد، له‌لایه‌ن حه‌شیمه‌تێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قام پشتگیری لێكرا و سه‌رۆكی كوده‌تا عه‌بدوڵفه‌تاح سیسی له یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی پاش كوده‌تا، سیمۆڵه‌كانی لیبراڵی ئۆپۆزسیۆن و كه‌سایه‌تی ئاینی له‌گه‌ڵدابوون و له‌سه‌ر كار لابردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو.
به‌ڵام، كوده‌تای سه‌ربازی له توركیا، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه، هاوڵاتیان به‌ره‌نگاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچوو بوونه‌وه، كه له‌لایه‌ن سوپاوه راگه‌یه‌نرابوو و به هه‌زاران كه‌س له‌دژی كوده‌تا رژانه سه‌ر شه‌قام، ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نی كوردیش، ته‌واوی پارته سیاسیییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، كوده‌تایان شه‌رمه‌زار كرد و داوای به‌رده‌وامبوونی حكوومه‌تی دیموكراتیان كرد.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها باس له رۆڵی سوشیال میدیا ده‌كات كه رۆڵێكی گرنگ له شكستپێهێنانی كوده‌تا هه‌بوو و پشتگیری له ئه‌ردۆغان كرا و سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجامه‌كانی كوده‌تای سه‌ربازی هۆشدارییان دا. ئه‌ردۆغان پێشتر چه‌ندینجار ره‌وشی خراپی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌بدوڵفه‌تاح سیسی به‌بیر خه‌ڵكه‌كه‌ی هێناوه و كه‌سانێكی زۆریش سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی توركیا بۆ سه‌رده‌می كوده‌تا سه‌ربازییه‌كانی پێشوو هۆشدارییان دا، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌وكاته به‌ده‌ركه‌وتن كه خۆپیشانده‌رانی ئیستانبوڵ دروشمی "چوار"یان به‌رزكرده‌وه كه له توركیا به سیمبوڵی به‌رخۆدان به‌رامبه‌ر سیسی ناسراوه.
باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئه‌ردۆغان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی ئابووری به میلله‌ته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و له‌سه‌رده‌می ئه‌و، ته‌واوی بواره‌كان بوژانه‌وه، كه بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی و حزبه‌كه‌ی، بۆ ماوه‌ی 14 ساڵه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی هه‌یه.
به‌پێچه‌وانه‌وه، له سه‌رده‌می حوكمی مورسی چه‌ندین قه‌یرانی دارایی سه‌رهه‌ڵدان، كه بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه تووره‌بوونی خه‌ڵك.
ئاماژه به‌وه‌شی داوه كه ئه‌ردۆغان هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات كار بۆ سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی سوپا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌دژی ئه‌و كوده‌تا نه‌كات، به‌ڵام كات ده‌رفه‌ت نه‌دا مورسی كارێكی هاوشێوه بكات.
شرۆڤه‌كاری ماڵپه‌ری عیبری "والا" باس له سێ هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی كوده‌تای سه‌ربازی توركیا و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی میسر ده‌كات.
ئه‌میر تیبۆن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "سوپای میسر له ژێر فه‌رمانده‌یی وه‌زیری به‌رگری عه‌بدوڵفه‌تاح سیسی یه‌كگرتوو بوو، خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری له پشت بوو كه رێگه بۆ له‌سه‌ر كار لادانی محه‌مه‌د مورسی كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه له شه‌وی شه‌ممه له توركیا نه‌بینرا.
گوتیشی: "كوده‌تا له توركیا شكستی خوارد، چونكه سوپا به باشی بۆ ئه‌م پرسه ئاماده نه‌كرابوو، به‌ڵكو گرووپێكی بچووك له‌ناو سوپا ده‌ستی به كوده‌تا كرد، كه به‌گشتی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بوو كه سیسی له رۆژی 3 ته‌موزی 2013 ئه‌نجامیدا".