سوودانی به سه‌ردانێك گه‌یشته میسر
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێك گه‌یشته میسر و بڕیار وایه له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا، ژماره‌یه‌ك یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له چه‌ند بوارێكی جیاجیادا واژۆ بكات.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی حوزه‌یرانی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و له‌لایه‌ن مسته‌فا مه‌دبوولی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته پێشوازی لێ كرا.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، سوودانی له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی به عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رككۆماری میسر و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا دیدارێك له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بوله‌غه‌یت، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌ب و ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخی ئه‌زهه‌ر ئه‌نجام ده‌دات.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی نێوان عێراق و میسر كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له بواره‌كانی دارایی، بازرگانی، گه‌شتیاری، كارگێڕی و دیپلۆماسی و چه‌ند بوارێكی دیكه واژۆ ده‌كه‌ن.
هاوكات عه‌لاء عه‌لاق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه رۆرشنبیرییه‌كان و سه‌رۆكی شاندی رۆشنبیری عێراق كه یاوه‌ری سوودانی ده‌كات بۆ میسر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سێ یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق و میسر له‌باره‌ی كاری هاوبه‌ش و گه‌شتیاری و شوێنه‌وار واژۆ ده‌كه‌ن.
ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ میسر لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە 6ـی ئایاری 2023، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گەییشتە قاهیرەی پایتەختی ئەو وڵاتە بۆ بەشداریکردن لە دوو کۆبوونەوەی نائاسایی وەزاریی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی.
بەیانی رۆژی یەکشەممەش 2ـی نیسانی 2023، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی میسری کرد و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
دوایین سەردانی سەرۆکوەزیرانێکی عێراق بۆ میسر، رۆژی دووشەممە 22ی ئابی 2022 بوو، کاتێک مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لووتکەی پێنجقۆڵی عەرەبیی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.