"ژمارەی لەسێدارەدانەكان لەئێران بەرزبووەتەوە"

وۆڵ ستریت جۆڕناڵ: لە یەك مانگدا 142 كەس لەئێران لەسێدارە دراون
تاوه‌ری ئازادی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران
تاوه‌ری ئازادی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران

K24 - هەولێر:

رۆژنامەیه‌كی ئەمه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ژمارەی لەسێدارەدانەكان لەئێران بەشێوەیەكی به‌رچاو بەرزبووەتەوە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمه‌ریكی لە راپۆرتێكدا لەسەر زاری رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاندووە، لە ماوه‌ی یەك مانگی رابردوو، لانیكەم 142 كەس لە ئێران لەسێدارەدراون، لە پێنج مانگی رابردووشدا زیاتر لە 300 كەس لەسێدارەدراون، كە نزیكەی دوو ھێندەی پێنج مانگی ساڵی رابردووە.

بەپێی راپۆرتەكەی ئەو رۆژنامەیە، ژمارەی لەسێدارەدانەكان لەئێران خەریكە ژمارەی پێوانەی تۆمار دەكات و بەشێوەیەك كەموێنە بەرزبووەتەوە.