زیدان له ئێستادا ته‌نیا بیر له‌م یاریزانه ده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زیدان له ئێستادا ته‌نیا بیر له گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستكارێكی پورتوگالی ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرای كردووه كه زیدانی راهێنه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستادا زۆرترین سه‌رنج و خواستی خستۆته سه‌ر كڕینی ئه‌ندرێ گۆمێزی یاریزانی پورتوگالی یانه‌ی ڤالێنسیا.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید هه‌ندێك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه داوه و گفتووگۆیه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م یاریزانه كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆته رێگر له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ریال، بارسێلۆنای ركابه‌ری یانه مه‌دریدییه‌كه كه هه‌مان خواستی بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه هه‌یه و یاریزانه‌كه‌ش دڵخۆشی خۆی به یاریكردن له یانه كه‌ته‌لۆنیایه‌كه ده‌ربڕیوه.
ئه‌ندرێ گۆمێز، یاریزانی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال نازناوی یۆرۆی 2016ـی به‌ده‌ستهێنا و باشترین ئاستیشی پێشكه‌ش كرد، ئه‌م یاریزانه له هاوینی 2015 له یانه‌ی بێنفیكاوه بۆ ریزه‌كانی ڤالێنسیا گواستراوه‌ته‌وه.