پارتی سەوزی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی وەردەگرێت

K24 - هەولێر:

ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان ئاشکرایکرد، پارتەکەیان لە ئایندەیەکی نزیکدا فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی وەردەگرێت.

ملکۆ بازیانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، بابەتەکە تەنها رەزامەندی دەستەی ژینگەی ماوە، بۆ ئەوەی کەسێک لەو پارتە ببێتە بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا ئەو فەرمانگەیە بەڕێوەبەرەکەی یەکێتییە، سەبارەت بەوەی کە ئایا لە سەر ئەو بابەتە لەگەڵ یەکێتی رێککەوتنیان کردووە، ملکۆ بازیانی گوتی: لەو بارەوە کێشەمان نیە چونکە چەند هەڵبژاردنێکە ئێمە دەنگمان بە یەکێتی داوە بۆیە یەکێتیش رەزامەندی لەو بارەوە داوە.

راشیگەیاند، دەستەی ژینگە رەزامەندی دەرببڕێت ئەوا لە ماوەیەکی نزیکدا کەسێک لە پارتی سەوزی کوردستان وەکو بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی دەست بە کاردەبێت.