بەریتانیا: رووسیا کار لەسەر دروستکردنی کارگەیەکی درۆن دەکات

درۆن
درۆن

K24 - هەولێر:

ئاژانسی هەواڵگری بەریتانیا بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییەکانیان رووسیا بەهاوکاری ئێران دەیەوێت کارگەیەکی گەورەی دروستکردنی درۆن لەسەر خاکی وڵاتەکەی دروستبکات.

لە راپۆرتێکدا، ئاژانسی هەواڵگری بەریتانیا بڵاویشیکردەوە، زانیارییەکانیان سەبارەت بە دامەزراندنی کارگەیەکی درۆن لە رووسیا بەهاوکاری ئێران، نیمچە پشتڕاستکراوەن.

باسی لەوەشکردووە، ئەوە بڕیارەی رووسیا پاش ئەوەدێت، دروستکردنی درۆن تێچووی کەمترە و جبەخانەکانی رووسیا و بەتایبەتی موشەکەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیانکردووە، هەر لەبەر ئەوە پەنا بۆ درۆن دەبات.

لەلایکی دیکەوە، لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە، سەرباری ئەوەی کۆریای باکوور چەند جارێک رەتیکردووەتەوە چەکی بۆ رووسیا ناردبێت، بەڵام زانیارییەکانیان پشتڕاستیدەکەنەوە، پیۆنگ یانگ مووشەک و چەکی گەیاندووەتە گروپی ڤاگنەری نزیک لەرووسیا.