عەلی تەتەر: لە ئیبراهیم خەلیل تا دەگاتە هەولێر هیچ ترافیکێک لە بەردەم شۆفێران نامێنێت
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به گوژمه‌ی زیاتر له 13 ملیار دینار، به‌ردی بناغه‌ی دوو پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئۆڤه‌رپاس و ئه‌ندرپاس و یوتێرنی مالتا له شاری دهۆك دانرا.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13ـی حوزه‌یرانی 2023) عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی دانانی به‌ردی بناغه‌ی دوو پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئۆڤه‌رپاس و ئه‌ندرپاس و یوتێرنی مالتا له شاری دهۆك رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی راسته‌وخۆی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره له سنووری پارێزگای دهۆك به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه داده‌نرێت.
روونیشیكرده‌وه كۆمپانیای كاڤین گرووپ سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه هه‌موو كارێكی راگرتبوو، به‌ڵام له كاره‌كانی ئه‌و رێگایه به‌رده‌وام بوو و توانی له ماوه‌یه‌كی كورتدا رێگاكه ته‌واو بكات و هه‌موو ترافیكه‌كان هه‌ڵبگرێت، كه ته‌نها یه‌ك ترافیك ماوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یوتێرنه‌ره‌كانی ئه‌و رێگایه به‌رفراوانتر كراون و حیساب بۆ ساڵانی داهاتوو كراوه، گوتیشی، یوتێرنێكی دیكه‌یش زیاد كرا، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م یوتێرنه دوو كێشه چاره‌سه‌ر ده‌كات، له‌لایه‌ن كێشه‌ی رێگای میتران چاره‌سه‌ر ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كێشه‌ی ئه‌و شه‌قامه چاره‌سه‌ر ده‌كات كه به‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج ده‌چێت.
باسی له‌وه‌شكرد، كه ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و پڕۆژه گه‌ورهیه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌و دوو یوتێرنه، له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه بۆ هه‌ولێر ته‌نها یه‌ك ترافیك ده‌مێنێت ئه‌ویش ترافیكی شێخانه. دووپاتیشیكرده‌وه، كه له به‌رنامه‌یان دایه ئه‌و ترافیكه‌یش چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له ئیبراهیم خه‌لیل تا به هه‌ولێر ده‌گات، هیچ ئاسته‌نگ و هیچ ترافیكێك نایه‌ته پێش شۆفێران.
پارێزگاری دهۆك جارێكی دیكه به‌ڵێنی دا، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ته‌واوی كوردستان پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌رده‌وامه، باسی له‌وه‌ش كرد له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی سنووری دهۆك جێبه‌جێكراون.