براهیم دیاز: بهختم ههیه تایبهتمهندی زۆر باشم ههیه
ریال مەدرید بە فەرمی گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ براهیم دیاز واژۆ کرد و بە مێدیاکانی ناساند، ئهو یاریزانه له یهكهمین لێدوانیدا رایگهیاند ئهزموونێكی باشی وهرگرتووه و ئینجا گهڕاوهتهوه یانهكهی پێشووی.
پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ سێشهممه، 13 حوزهیرانی 2023، پشکنینی پزیشکی بۆ براهیم دیاز کرا و ئەم یاریزنە لاوە بە فەرمی تاکو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ کرد.
دوای واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکەی، ریال مەدرید یاریزانەکەی پێشکەش کرد و براهیم دیاز لە وەرزی داهاتوو لەگەڵ شاهانەکان درێسی ژمارە 21 دەپۆشێت.
دیاز بە دووەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی ریال مەدرید دادەنرێت دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ فران گارسیا گەیشتە رێککەوتن و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کرد.
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا براهیم دیاز گوتی: ئەو سێ ساڵەی لەگەڵ ئەیسی میلان بووم زۆر شتی باش فێربووم و زیاتر گەشەم کرد، توانیم خۆم لەگەڵ یانەکە بگونجێنم و لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا خۆم لەگەڵ دەورەبەرم گونجاند، ئێستاش بە ئارەزوویەکی زۆرەوە گەڕاومەتەوە ریال مەدرید.
براهیم دیاز دهشڵێت: من بە بەختم کە دەتوانم بەهەردوو قاچ یاریی بکەم، ئەوە تایبەتمەندیەکی باشە، بێگومان حەز دەکەم لە هەر سێ هێڵی هێرشبەری یاریی بکەم، ئەو کاتەی هاتمە ریال مەدرید بچووک بووم، بەڵام ئێستا ئەزموونم وەرگرتووە و کۆمەڵێک یاریم لە چامپیۆنزلیگ کردووە. بەختێکی باشم هەیە کە لە سێ خولی گەورەی ئەوروپا یاریم کردووە، خولی ئینگلیزی پێویستی بە توانایەکی جەستەیی بەرز هەیە، لالیگا زیاتر هونەریە، له ئیتاڵیاش پێویستت بە تاکتیکێکی بەرزی یاریکردن دەبێت.
یاریزانه لاوهكهی ریال مهدرید هێمای بۆ ئهوهش كرد رۆیشتنی بێنزێما و ڤینیسیۆس کاریگەری لەسەر ریال مەدرید دروست دەکات، دهشڵێت: له ههموو حاڵهتێكدا ئەوە ریال مەدریدە و پێویستە هەمیشە باشترین پیشکەش بکەیت، چونکە نوێنەرایەتی باشترین یانەی جیهان دەکەیت.