ئاریان لەتیف بەشداری لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی شێوەکاری لە ئیتاڵیا کرد

ئاریان لەتیف، هونەرمەندی شێوەکار
ئاریان لەتیف، هونەرمەندی شێوەکار

K24 - هەولێر:

ئاریان لەتیف، هونەرمەندی شێوەکار، بەشداری لە لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی شێوەکاری لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کرد، کە تیایدا 33 هونەرمەندی شێوەکار لە 22 وڵاتەدا بەژداربوون.

ئاریان لەتیف، هونەرمەندی شێوەکار، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، پێشانگا شێوەکاریەکە بەردەوامدەبێت تا 22ــی حوزەیرانی ئەمساڵ، هەروەها  پێشانگا شێوەکارییەکە لە گەلەری بۆربۆنیکا نمایشدەکرێت.

هاوکات راشیگەیاند، پێشانگاکە لەلایەن رێکخراوێکی ئەوروپیەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە ئەزموونی 20 ساڵ کارکردنی هەیە لە بواری هونەریدا و ساڵانە کۆمەڵێک چالاکی هونەری ئەنجامدەدەن و خۆیان هونەرمەندەکان دیاریدەکەن و بانگهێشتیان دەکەن. گوتیشی، هەڵبژاردنی هونەرمەندەکان بە پێی ویستی خۆیانە و ئاستی هونەرمەندەکە یەکێکە لە پێوەرەکانیان.

ئاریان لەتیف، هونەرمەندی شێوەکار، بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی وەک هونەرمەندێکی کورد بەشداربووە لەو پێشانگا نێودەوڵەتیە و پێشتریش بەشداری لە پێنج پێشانگای نێودەوڵەتی لە وڵاتانی تورکیا، یۆنان و کۆریای باشوور کردووە.­­­

ئاریان لەتیف ئەحمەد، لە ساڵی 1994 لە لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، دەرچووی بەشی تیشک لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی2014، هەروەها لە 19 پێشانگای هاوبەش و پێنج  پێشانگای نێودەوڵەتی لە وڵاتانی تورکیا، یۆنان، کۆریای باشوور و لوبنان بەژداری کردووە.

س
و
ە