واشنتن: پاکێجی بەهێزی سیاسی و سەربازی لە لووتکەی داهاتووی ناتۆ بۆ ئۆکرانیا رادهگهیهنین
K24 – هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا پێشبینی دەکات پاکێجی دیکەی بەهێزی سیاسی و سەربازی لە لووتکەی داهاتووی ناتۆ بۆ ئۆکرانیا رابگەیهنن.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ یێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ سەبارەت بە لووتکەی ڤیلینیەس، کە بڕیار وایە مانگی داهاتوو بکرێت، جەختیکردەوە، کاتی ئەوە هاتووە پێشوازی لە سووید بۆ نێو هاوپەیمانێتی ناتۆ بکەن.
بلینكن گوتی: "پێشبینی دەکەم پاکێچی بەهێزی سیاسی و کردەیی بۆ ئۆکرانیا لە لووتکەی ڤیلینیەس رابگەیێندرێت، بڕواشمان وایە کاتی ئەوە هاتووە پێشوازی لە سووید، وەک ئەندامێکی نوێ بۆ نێو هاوپەیمانێتی ناتۆ بکەین".
لهلایهكی دیكهوه، وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا سەرکەوتوو بووە و لە هەرسێ بەرەکانی جەنگەوە بەرەوپێشچوون هەیە.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی هاوپەیمانی سەربازی وڵاتانی باکووری ئەوروپا لە ئەمستردام، بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەرتیانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری هۆڵەندا لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێ، بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە و بڕیاری کۆتاییش لای هەر 31 وڵاتی ئەندامی ناتۆیە.
بێن واڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا ههروهها گوتی: " لە هەرسێ بەرەکانی جەنگی هێرشی پێچهوانهی ئۆكرانیا بەرەوپێشچوونی هەیە، جیالەوەش باسمان لە بەردەوامی هاوکارییەکانمان بۆ ئۆکرانیا كرد".
لەبارەی کاندید بوونی بۆ پۆستی سکرتێری گشتی ناتۆ، واڵاش گوتی: "چەند جارێکی دیکە گوتوومە، من کارەکەی خۆم زۆر خۆشدەوێت وەک وەزیری بەرگری بەریتانیا، پۆستی سکرتێری گشتی ناتۆش بەرپرسیارییەتێکی زۆر گەورە و گرنگە بەتایبەت لەم دۆخەی ئێستا. هەرچۆنێک بێت دەوەستێتە سەر بریاری هەر 31 وڵاتی ئەندامی ناتۆ و کاندیدی زۆر باش هەن بۆ ئەو پۆستە"
به ژماره جهنگی ئۆكرانیا .. هێرشە پێچەوانەکان
دهستپێكردن
4ـی حوزەیران
بهرهی باخمووت
کۆنتڕۆڵکردنەوەی حهوت گوند
باشووری رۆژهەڵاتی دۆنێتسک
نزیکەی 100 کیلۆمەتر
بێردیانسک
یەک کیلۆمەتر
مۆکری یالی و لۆبکۆڤێ
10 کیلۆمەتر
هێرشی پێچەوانەكان
له حهوت مانگدا
كۆنتڕۆڵكردنهوهی 90 كیلۆمهتر
رووسیا 40 هەزار کیلۆمەتر دووجای لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە
زیانەکانی ئۆکرانیا لە 4 تا 13ـی حوزەیران
160 تانک
لەسەدا 30 زرێپۆشی وڵاتانی رۆژئاوا
رووسیا 54 تانک
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.