لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسی پاڵپشتیکردنی داهاتووی سووریا و ناوچەکە بەڕێوەدەچێت

K24 - هەولێر

یەکێتی ئەوروپا لە 14 و 15ـی حوزەیرانی 2023، لە برۆکسل، حەوتەمین کۆنفرانسی برۆکسل لەسەر پشتیوانیکردنی داهاتووی سووریا و ناوچەکە ڕێکدەخات.

لەکۆنفرانسەکەدا 400 کەس لە رێکخراوە مەدەنیەکانی سووریا و نۆ کوردی رۆژئاوای کوردستانیش بەشدارن.

کۆبوونەوەی وەزاری لە 15ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت. لە رۆژی پێشوودا ڕۆژی گفتوگۆ بەڕێوەدەچێت کە کۆمەڵگەی مەدەنی لە سووریا و دەرەوەی سووریا و بڕیاردەران و هاوبەشە ئۆپەراسیۆنییەکان کۆدەکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆ لەسەر سووریا، ناوچەکە و هەروەها لەسەر ئاستەنگە مرۆییەکان و خۆڕاگرییەکانی.

کۆنفرانسی وەزاری 15ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەدەچێت.