ته‌ندروستی عێراق رێنمایی نوێ بۆ خۆپاراستن له تای خوێنبه‌ربوون بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان رێنمایی نوێ بۆ خۆپاراستن له تای خوێنبه‌ربوون بڵاو ده‌كاته‌وه.
ساڵح حیسناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستنی هاووڵاتیان له نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون، پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ رێنمایی نوێ بۆ چاودێریكردنی سه‌ربڕخانه‌كان و له به‌كارهێنانی جلوبه‌رگ و ده‌سته‌وانه بگرنه‌به‌ر و ئه‌و شوێنه‌ی كوشتاری تێدا ئه‌نجامده‌درێت به‌باشی خاوێن بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها داواش له هاووڵاتیان و ئه‌وانه‌ش كراوه كه كاری به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی تووشبوونیان به تای خوێنبه‌ربوون، راسته‌وخۆ سه‌ردانی بنكه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن.
تای خوێنبه‌ربوون چییه؟
یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.