له سلێمانی كه‌سێك به گومانی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوون له نه‌خۆشخانه خه‌وێندرا
K24 – سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌سێك به گومانی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوون له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و له‌ژێر چاودێری پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌دایه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 14ـی حوزه‌یرانی 2023) سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی به کوردستان24ـی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کەسێک له نه‌خۆشخانه نەخۆشخانە خه‌وێندراوه، کە نیشانەکانی هەمان ئەو نیشانانەن کە لە تای خوێنبەربوون نزیکە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌دوور ده‌زانرێت ئه‌و كه‌سه‌ی له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه، تووشی تای خوێنبه‌ربوون بووبێت، روونیشیكرده‌وه، ئه‌و نه‌خۆشه كه‌سێكی گه‌نجه و لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان خه‌وێندراوه و تەندروستی سلێمانی خۆی سه‌رپەرشتی حاڵه‌ته‌كه ده‌كات و كه‌سه‌كه له‌ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، بۆ پشتراستکردنەوەی حاڵەتەكه ئه‌و پشكنینانه‌ی بۆ كه‌سه‌كه كراوه رەوانەی بەغدا کراوە و چاوەڕوانی ئەنجامەکەی دەکەن، کە تا ئێوارەی ئه‌مڕۆ یەکلا دەبێتەوە، كه ئاخۆ تای خوێنبەربوونە یاخود نا.
تای خوێنه‌به‌ربوون یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.