لە هەولێر.. نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلی کڕاون نمایشکرا

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

دوای 35 ساڵ کۆمپانیانی تۆیۆتا  ئۆتۆمبێلی جۆری کڕاون بەرهەم دەهێنێتەوە کە بە (مەلیکە) ناسراوە،  کۆمپانیایەکیش لە شاری هەولێر نوێترین ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا کراون 2023 نمایشکرد.

سەردار بیبانی، خاوەنی کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کڕاون پێشتر 15 مۆدێلی لێ بەرهەم هاتووە، ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە مۆدێلی 16ـەمینە.

هەروەها راشیگەیاند، ئۆتۆمبێلە نوێیەکە دۆستی ژینگەیە و دوو جۆر بزوێنەری هەیە، ئۆتۆمبیلەکە بەرامبەر مۆدیلەکانی پێش خۆی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوتری تێدایە و تاکو ئێستاش نرخی ئەم ئۆتۆمبیلە دیاری نەکراوە.