كۆبوونەوە ناڕاستەوخۆكانی ئێران و ئەمه‌ریكا لە عوممان بەردەوامن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمه‌ریكی ئاشكرایكردووە، كە كۆبوونەوە ناڕاستەوخۆكانی ئێران و ئەمه‌ریكا لە عوممان لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی بەردەوامن.
ئەمڕۆ چوارشەممە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمه‌ریكی لەراپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە كە كۆبوونەوە ناڕاستەوخۆكانی ئێران و ئەمه‌ریكا لە عوممان بەردەوامن، ئەوان گفتوگۆ لەسەر ئاڵوگۆركردنی بەندكراوانی ھەردوولا و چارەنووسی رێككەوتنی ئەتۆمی دەكەن.
ئێران داوای زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 دەكات، بەڵام جۆبایدن سەرۆكی ئەمه‌ریكا دەیەوێ رێككەوتنێكی كاتی لەگەڵ ئێران بكات.
بەپێی راپۆرتەكەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئازادكردنی ھەندێك پارەی بلۆككراوی ئێران لە عێراق لەلایەن ئەمه‌ریكا وەكو نیەتپاكییەك بۆ بەردەوامی ئەو گفتوگۆیانە بووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ: ئەو دانوستانانەی لە نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا لە ئارادان گرنگ نیین و ئیسرائیل دەتوانێ ڕێککەوتنێکی بچووکی نێوان ئەو دوو وڵاتە قبووڵ بکات
راگەیاندنەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، بنیامین نەتانیاهۆ، بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی لە وردەکارییەکانی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا و ئەگەری رێککەوتنێکی کاتی لە نێوان ئەم دوو وڵاتەدا ئاگادار کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: ئەم دانوستانانە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی بچووکن نەک رێککەوتنێکی تەواو و ئیسرائیلیش ئاگای لە وردەکارییەکانی دانوستانەکان هەیە و دەتوانێ قبووڵی بکات.
نەتانیاهۆ راشیگەیاندووە، ئەوەی ئێستا لە نێوان ئێران و ئەمه‌ریکادا هەیە، زۆر جیاوازە لەو ڕێککەوتنەی ساڵی 2015 واژۆ کرا و ئیسرائیل زۆر بە توندی لە دژی بوو.
کۆتایی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022 لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئه‌تۆمی کۆبوونەوە، بەڵام گفتوگۆکان بێ ئەنجامبوون.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له ساڵی 2018 تاكلایه‌نانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ئێران له ئێستادا ئه‌و بڕه مادده ئه‌تۆمییه‌ی به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی وێرانكه‌ر دروست بكات، ماوه‌كه‌ی ناگاته دوو ساڵ.