وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە برۆکسل

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

K24 – هەولێر:

جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بۆ بەشدارییکردن لە حەوتەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی لەبارەی داهاتووی سووریا و ناوچەکە گەیشتە برۆکسل پایتەختی بەلژیکا.

ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دكتۆر فوئاد حوسێن بۆ بەشدارییکردن لە حەوتەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی لەبارەی داهاتووی سووریا و ناوچەکە گەیشتووه‌تە برۆکسل پایتەختی بەلژیکا.

ئەحمەد سەحاف هیچ وردەکارییەکی دیكه‌ی لەبارەی سەردانەکەی فوئاد حوسێن نەخستووەتەڕوو.