لێژنه‌یه‌ك ده‌چێته‌ به‌غدا و لێژنه‌یه‌كیش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

بۆ گه‌یشت به‌ كۆده‌نگی و پاڵپشتی له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/eb0de41f-46d6-4c39-81b1-b5be682e0b8d/rifrandom%20w%20layanakan.ism/manifest

هه‌ولێر:

بارزانی چاوەرێی کۆبوونەوەی لایەنەکانە بۆ ئامادەکاری ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئەم دوو پەیامەشی بە دوا هەوڵ دادەنێت بۆ بانگێشتکردنی لایەنەکان لەسەر پرسی ریفراندۆم.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەلایه‌نەکانی راگەیاندووە دوای کۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ لایەنەکان لێژنەیەك دەچێتە بەغداو ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە، دواتریش هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیری نێودەوڵەتی لیژنەیەکی تایبەت دەنێرێتە وڵاتانی دەرەوە.

بارزانی هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم چڕ دەکاتەوە، جگە لەو دوو پەیامەی کە داوای کۆبوونەوەی فراوانی لەگەڵ لایەنەکان کردووە، بە جیا لە گەڵ بەشێك لە حزبەکان و تەواوی پێکهاتەکانی تورکمان و كریستیانه‌كان کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندوون دوای کۆبوونەوە فراوانەکەی لەگەڵ لایەنەکان لیژنەیەك لەتەواوی حزب و پێکهاتەکان دەچێتە بەغداو ئەو پرسە یەکلایی دەکاتە، دواتریش بۆ پشتگیری نێودەوڵەتی  شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە وڵاتان، بەپێی وتەی سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، بارزانی ئەم هەوڵەی بە دوا دەرفەت دادەنێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پرسی ریفراندۆم.

سەرجەم پێکهاتەکان و بەشێك لە حزبەکان پشتگیری خۆیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ بارزانی دەربڕیوە، بارزانی لە رێگەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵی کۆبوونەوەی فراوان دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش، خودی خۆی گفتوگۆی لەگەڵ بەشێك لەلایەنەکان کردووە، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی فراوان.

یەکێک لە گرفتە نێوخۆییەکان کە وەك لەمپەر دێتە بەرچاو بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاڵوزی نێوان لایەنە سیاسیەکان و لە کارخستی پەرلەمانە و  تا ئێستە بە چارەسەر نەکراوی ماونەتەوە، ئەگەر دووری لایەنە سیاسییەکان لە یەکدی بەردەوام بێت، پێدەچێت ئەو دەرفەتەی لە بەردەم باشووری کوردستانە لە دەست بدرێت.