فوئاد حوسێن: عێراق بەردەوام هەوڵی کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر سووریای داوە

کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پشتیوانی لە داهاتووی سووریا و ناوچەکە لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

K24 - برۆکسل:

ئەمڕۆ لە برۆکسل کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پشتیوانی لە داهاتووی سووریا و ناوچەکە لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت.

کۆنفرانسەکە لە ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا بە سەرپەرشتی (جۆزێف بۆرێل) بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل بەرێوەدەچێت و وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئوردن و لوبنان هەروەها باڵیۆزانی میسر و تورکیا بەشداری دەکەن.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێش کۆنفرانسەکە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد، ئەوان و وڵاتانی بەشدار لێرەن بۆئەوەی داوای هاوکاری لە یەکێتی ئەوروپا بکەن بۆ ئاوارە سووریەکان و هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی سووریا.

لەو کۆنفرانسەدا، فوئاد حوسێن رایگەیاند، عێراق بەردەوام هەوڵی کەمردنەوەی فشارەکانی سەر سووریای داوە.

وەزیری دەرەوی عێراق داوای لە وڵاتان کرد هاووڵاتیانی خۆیان لە کەمپی هۆل بگەڕێننەوە، گوتیشی: عێراق داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات مامەڵەی جددی لەگەڵ کەمپی هۆل بکەن.

ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسەکەدا بە ئۆنلاین وتارێک پێشکەش دەکات.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە کۆبوونەکەدا بەشدارە بە میدیاکانی راگەیاند، زیاتر لە 300 ملیۆن یۆریان پێویستە بۆ هاوکاری ئاوارە سووریەکان لە وڵاتاندا.