دوو برا لە رووباری کانیماران لە سنووری سۆران خنکان

وێنەی دوو براکە
وێنەی دوو براکە

K24 – هەولێر:

دوو برا کە بۆ گەشتکردن لەگەڵ دوو هاوڕێیان سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کردبوو، لە ئاوی رووباری کانیماران لە ناوچەی گەشتیاری گەلی عەلی بەگ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خنکان.

رۆژی (15ـی حوزەیرانی 2023)، رائید رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان24ــی راگەیاند، کاتژمێر 5:10 خولەکی ئێوارە ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوێکی خنکان کە دوو بران بە ناوەکانی (هەڵوێست شاکرد و مەبەست شاکر) کە لە دایکبووی ساڵەکانی (1997 و 1998)ـن و دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێرن.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی نەشارەزاییان لە ناوچەکە و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی ئەو دوو گەنجە لە رووباری کانیماران خنکاون و تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە و رەوانەی دادپزیشکی سۆران کراوە و خێزان و کەسوکارەکەشیان گەیشتوونەتە ئەوێ.

لەبارەی تەرمی دووەمیشەوە، رائید رەوەند هاودیانی روونیکردنەوەم بەهۆی لێڵی ئاوی رووبارەکە تائێستا نەدۆزراوەتەوە بەڵام تیمەکانیان لە گەڕان بەردەوامن.