لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کەنەدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ناوچەی مینی توبای ناوەڕاستی کەنەدا لانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

لەو بارەیەوە پۆلیسی مینی توبا بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە نێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویداوە، تیایدا بەهۆیەوە سەرباری گیانلەدەستدانی 15 کەس 10 کەسی دیکەش برینداربوون، کە دۆخی تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، ئەو پاسەی رووداوەکەی بەسەرهاتووە تایبەت بووە بە گواستنەوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و ژمارەی سەرنشینەکانی 25 کەس بووە.

جێنیفر کامپستی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری خزمەتگوزارییە تەندروستییە توندەکان رایگەیاند، 12 ئەمبولانس و هێلیکۆپتەرێکی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.