ئەمه‌ریکا یەکێک لە ژێردەریاییە هەرە گەورەکانی جیهان لە کۆریای باشوور جێگیردەکات

K24 - هەولێر:

رۆژێک دوای تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی کۆریای باکوور، ژێردەریایی مووشەکی بالیستیکی هەڵگریی میشیگنی ئەمه‌ریکی گەیشتە بەندەری بوسان لە کۆریای باشوور.

وەزارەتی بەرگریی کۆیاری باشوور لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی، ژێردەریاییەکە لە کۆریای باشوور جێگیر کراوە و دوای جێگیرکردنی ژێردەریاییەکە، هێزە دەریاییەکانی کۆریای باشوور و ئەمه‌ریکا مانۆڕێک بۆ دیاریکردنی توانای ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە بەرامبەر هەڕەشە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور ئەنجام دەدەن.

هیچ زانیارییەک نەدراوە لەوەی ژێردەریاییەکە چەند لە بەندەری بوسان دەمێنێتەوە، کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی کۆریای باشوور.

میشیگن یەکێکە لە چوار ژێردەریاییەکەی "جۆری ئۆهایۆ"ی ئەمه‌ریکا، جگە لەوەی تایبەتمەندی خۆشاردنەوەی هەیە، خاوەن پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای پەیوەندی و ئاراستەکردنی مووشەکە.

 درێژیەکەی 170 مەترە و کێشیشی 18 هەزار تۆنە.

دواجار ئەمریکا لە 2017 ئەم جۆرە ژێردەریاییەی رەوانەی بەندەری بوسان کردبوو.