نوێترین دەنگۆیەکان؛ مان سیتی بڕیاریداوە گۆندۆگان و وۆلکەر بفرۆشێت و مۆدریچیش خۆی یەکلاکردەوە

نوێترین دنەگۆیەکانی گواستنەوەی یاریزانان
نوێترین دنەگۆیەکانی گواستنەوەی یاریزانان

رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.

بارسێلۆنا دەیەوێت لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی ئیلکای گۆندۆگان پەلە بکات و ئامادەیە ئەو ناوەڕاستکارە ئەڵمانییە بۆ ماوەی سێ ساڵ بە مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن پاوەند بباتە ریزەکانی، کە دوای دوو هەفتەی دیکە گرێبەستی ئەو یاریزانە 32 ساڵانە لەگەڵ مان سیتی کۆتایی دێت - زە ئەتلەتیک.

بەرپرسانی بارسێلۆنا دڵنیاییان داوەتە گۆندۆگان %100 دەتوانن ناوی لە لیستی یاریزانەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو تۆمار بکەن، کە بەهۆی یاسای دارایی خاوێن بلاوگرانا لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانی بەمدواییانە تووشی کێشە دەبێت - سپۆرت.

لۆکا مۆدریچ خۆی یەکلاکردووەتەوە و بڕیاریداوە لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، دوای یارییەکەی کڕواتیا و هۆڵەندا ئەم بڕیارەی خۆی دووپات کردووەتەوە، ناوەڕاستکارە کڕواتییەکە ئۆفەری هیلالی رەتکردووەتەوە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ 200 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کرابوو سکای سپۆرت ئیتاڵیا.

ریال مەدرید دوای گواستنەوەی جود بێلینگهام دەیەوێت کەریم ئەدیێمی هێرشبەری 20 ساڵانی بۆرووسیا دۆرتمۆند بباتە ریزەکانی کە نرخی ئەو یاریزانە دەگاتە 80 ملیۆن یۆرۆ - بیلد.

بارسێلۆنا لەسەر داوای چاڤی دەیەوێت ئەلێکس باینا یاریزانی ڤیاڕیال بگوازێتەوە ریزەکانی کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە - مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ.

سێرخیۆ رامۆس بەهۆی ناڕازیبوونی هاوژینەکەی، لە چوونی بۆ سعوودیە پەشیمان بووەتەوە و دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە، سێڤییای ئیسپانی و چەند یانەیەکی ئیتاڵی لەبارەی گواستنەوەی رامۆس گفتوگۆیان کردووە - ئێلچێرێنجیتۆ.

مانچێستەر سیتی بڕیاریداوە کایل وۆلکەر هاوشانی ئیلکای گۆندۆگان بفرۆشێت و بایرن میونشن بۆ گوازتنەوەی وۆلکەر هاتووەتە سەر هێل - زە ئەتلەتیک.

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ئەگەر داڤید دێ خیا گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە ئاندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی ئینتەر میلان بۆ شوێنگرتنەوەی دێ خیا بگوازێتەوە ریزەکانی - زە ئەتلەتیک.

ئەم هاوینە داڤید دێ خیا ریزەکانی مانچێستەر یونایتد بەجێدەهێڵێت - دەیلی میرەر.

چێڵسی ئامادە نییە ماوەی خواستنەوەکەی رۆمێلۆ لۆکاکۆ بۆ ئینتەر میلان درێژ بکاتەوە و دەیەوێت هێرشبەرە بەلجیکییەکە بگەڕێنێتەوە یانەکەی - ستاندارد سپۆرت.

بایرن میونشن زۆر لە گواستنەوەی کیم مین جای بەرگریکاری ناپۆلی نزیکبووەتەوە و ئەو بەرگریکارە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەباتە ریزەکانی - فابریزیۆ رۆمانۆ.