وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فه‌ره‌نسا تاوتووێی به‌ستنی كۆنفرانسی به‌غدا ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆنفرانسی سێیه‌می به‌غدا بۆ هاریكاری و هاوبه‌شی ئه‌م ساڵ له به‌غدا ده‌به‌سترێت، ده‌شڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گفتوگۆی كردووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 16ـی حوزه‌یرانی 2023) ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی كاترین كۆلۆنا، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه و له‌گه‌ڵ كۆلۆنا كۆبووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیشكرده‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فوئاد حوسێن و كۆلۆنا تاووتوێكردنی كۆنفرانسی سێیه‌می به‌غدا بۆ هاریكاری و هاوبه‌شی بوو، كه بڕیار وایه ئه‌م ساڵ له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت. گوتیشی، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی كردووه بۆ سه‌ردانیكردنی فه‌ره‌نسا و گفتوگۆكردنی پرسه‌كانی رێكخستن و ناوه‌ڕگۆی بابه‌ته پێشنیازكراوه‌كانی به‌رنامه‌ی كاره‌كانی كۆنفرانسه‌كه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف باسی له‌وه‌شكرد، كۆلۆنا جه‌ختیكرده‌وه، كه كۆنفرانسی به‌غدا نه‌ك هه‌ر بۆ عێراق، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه گرینگه، به‌وپێیه‌ی سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر هاوبه‌شی ئابووری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێكی ئه‌رێنی بۆ لێكتێگه‌یشتن و دواتریش به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ هه‌مووان له ناوچه‌كه، نه‌خاسمه كه فه‌ره‌نسا رۆڵێكی گرینگ له‌پێناو پشتوانیكردنی هاوبه‌شییه ئابوورییه‌كانی نێوان وڵاتان ده‌گێڕیت.
سه‌حاف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆلۆنا له كۆتایی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، دووپاتی له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به رۆڵی میحوه‌ری عێراق كردووه له ره‌خساندنی بارودۆخێكی گونجاو بۆ به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌بێت.