شاندێكی شاره‌زای له‌ناوبردنی ته‌قه‌مه‌نی سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێریان كرد
K24 - هەولێر:
شاندێکی وڵاتی فەرەنسا کە شاره‌زان لە بواری لەناوبردنی تەقەمەنی جەنگی، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێریان كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 17ـی حوزه‌یرانی 2023)، تیمێكی شاره‌زا له بواری له‌ناوبردنی ته‌قه‌مه‌نی، كه ئێستا له هه‌ولێرن و مه‌شق به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری باری مینی هه‌ولێریان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌ردانه‌كه بۆ هاوكاریكردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ف،، بۆ له‌ناوبردنی بڕێكی زۆری مین و ته‌قه‌مه‌نی نه‌ته‌قاوه له كێڵگه‌مینه‌كان و ناوچه مه‌ترسیداره‌كان.
شاندی فه‌ره‌نسا ستایشی ماندبوونی بوونی كارمه‌ندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێریان كرد، كه دڵسۆزانه خاكی كوردستان له مین و پاشماوه‌ی جه‌نگی پاك ده‌كه‌نه‌وه.