لە هەولێر فێستیڤاڵی هاوینەی بە بازاڕکردنی بەرهەمەکان بەڕێوەچوو

K24 – هەولێر:

لە شاری هەولێر فێستیڤاڵی هاوینە لە پاڕکی سامی عەبدولرەحمان بەڕیوەچوو، بۆ مەبەستی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان و بۆ سەرنجڕاکێشانی هاوڵاتییانە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت، ئەوەی لە فێستیڤاڵەکەدا زۆر گرینگی پێدەدرێ خواردنە کوردەوارییەکانە.

دایکی دێهات، هاووڵاتی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە، خواردنەکانی لە کڕین بەر ناکەوێت، لەبەر ئەوەی خواردنەکانی  دەستاوی کوردیە و خۆی ئامادەیان دەکات، وەک ئافرەتێک  لە رێگای ئۆنڵاین خواردن دروستدەکات  و بووەتە سەرچاوەی بژێوی ژیانی، لەمبارەیەوە بە کوردستان24ــی راگەیاند، "بازاڕمان باش بوو".

ئاڤێستا، سەلیم، بەشداربوویەکی دیکەی فێستیڤاڵەکە، بۆ کوردستان24، گوتی، ئامانجامان زیندووکردنەوەی خواردنە کولتووریە کوردەوارییەکانە لەم فێستیڤاڵەدا.

لەم فێستیڤاڵە دەیان جۆری خواردنی کوردەواری و بەرهەمی کولتووری نمایشکراون کە کەلوپەلەکان بە دەست و پەنجەی خانمانی کورد دروستکراوەو نەخش ونیگاریان چنیوە و کەلەپووری کوردیان تیدا بەرجەستە کردووە.