كریستیانۆ په‌یامێكی موژده‌به‌خش بۆ هانده‌رانی بڵاو ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دوایین زانیاریی له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ و پێكانه‌كه‌ی راگه‌یاندرا، كه تێیدا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه ئه‌م یاریزانه له دوو یاریی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی لالیگا بێبه‌ش ده‌بێت و له گه‌ڕی سێیه‌م به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئۆساسۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه له ده‌ستپێكی یاریی فیناڵی یۆرۆی 2016 به توندی له‌گه‌ڵ دیمیتری پایتی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا به‌ریه‌ككه‌وتن به‌هۆیه‌وه كریستیانۆ تووشی پێكان و بچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی بووه.
كریستیانۆ له‌مباره‌یه‌وه، له ئیستاگرامی خۆی پامێكی به شێوه‌ی ڤیدیۆ بڵاو كرده‌وه و تێیدا موژده‌ی ئه‌وه‌ی به هانده‌رانی دا زۆر به‌هێزه‌وه بۆ یارییه‌كانی ده‌ستپێكی لالیگا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كریستیانۆ به سڵاو كردن له دۆست و لایه‌نگرانی ده‌ست پێده‌كات و ده‌ڵێت: خه‌متان نه‌بێت من باشم و زووتر له واده‌ی خۆم ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
كریستیانۆ هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له مانگی جوولای كه ده‌گاته مانگی (9)ـی داهاتوو به‌هێزێكی زیانر له پێشووتر ده‌گه‌ڕێته‌وه
له كۆتایی كریستیانۆ ڕووه و وڵاته‌كه‌ی ده‌ڵێت: سه‌ربه‌رزووی و نه‌مری بۆ پورتوگال.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵ وه‌رزی رابردوو نازناوی چامپیۆنز لیگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێنا و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالیش نازناوی یۆرۆی برده‌وه، پێشتریش 3 جار خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری به‌ده‌ستهێنا و به‌ربژێرێكی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی چواره‌مین جار ئه‌م خه‌ڵاته بباته‌وه.