لە هیندستان بەرزبوونهوهی پلەکانی گەرما بووە هۆی گیانلەدەستدانی 46 کەس
K24 - هەولێر
بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ویلایەتی ئۆتار پرادێش باکووری هیندستانی گرتووەتەوە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 46 کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هیندستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە ناوچەی بالیا له پارێزگای ئوتار پرادێش بۆ 42.2 پلە بەرزبووەتەوە کە ئەمەش لە سەرووی پلەی گەرمای وەرزییەوەیە.
پزیشکەکان ئاشكرایانكرد، له ماوهی دوو رۆژی رابردوودا له ئوتار پرادێش 34 كهس و له بیهار 12 كهس، كه كۆی گشتییان دهكاته 46 كهس گیانیان لهدهستداوه و بهپێویستیان زانی ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵەوەیە نابێت بچنە دەرەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵەوەیە و رەنگە گەرما کاریگەریی خراپی کردبێتە سەر ئەو نەخۆشییانەی هەیانبووە.
لە هیندستان کە مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران بەگشتی گەرمن، لەم ساڵانەی دواییدا کاریگەریی گەرما زۆر زیاتر بووە.
زۆرجار شەپۆلەکانی گەرما دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ئاو، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر ژیانی ملیۆنەها کەس.
لە لایەکی دیکەوە پلەکانی گەرما لە وڵاتانی وەک؛ بەنگلادیش، تایلەند، فلیپین و ڤێتنامیش ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکەن.