وەزارەتی بازرگانی عێراق: لە بەرووبوومی گەنم گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی

" بڕی گەنمی پێویست تاوەکو وەرزی داهاتوو بەردەستە"
گەنم
گەنم

K24 - هەولێر:

وەزارەتی بازرگای عێراق رایگەیاند، لە بەرهەمهێنانی گەنم گەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی و جەختی کردەوە، عەمباری پێویستی گەنم تاوەکو وەرزی داهاتوو لەبەردەستە.

وەزارەتی بازرگانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە وەرزی ئەمساڵ گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی و عەمباری گەنم بۆ بەرهەمهێنانی ئارد تاوەکو وەرزی داهاتوو بەشی هاوڵاتییان دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆی بڕی گەنمی بەبازاڕکراو تاوەکو ئێستا زیاتر بووە لەو بڕەی پێشبینی دەکرا، هەروەها پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم، لە پارێزگاکانی باکوور و هەرێمی کوردستان بەردەوامە.