ئەمریكا 2 ملیار دۆلار وەك ھاوكاری مرۆیی دەداتە عێراق

24 وڵات بەمەبەستی کۆکردنەوەی ھاوکاریی مرۆیی بۆ عێراق کۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر

حکومەتی ئەمریکا چاوەڕێ دەکات زیاتر لە 2 ملیار دۆلار کۆبکاتەوە وەکو ھاوکاریی مرۆیی بۆ عێراق، لە کۆنفڕانسی ھاریکاری مرۆیی بۆ عێراق کە بڕیارە ئەم ھەفتەیە لە واشنتن بەڕێوەبچێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە ھیوادارن لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ھاوکاریکردنی عێراق کە بڕیارە رۆژی پێنچشەممەی داھاتوو بەرواری 21ی تەمموز بەڕێوەبچێت، زیاتر لە ٢ ملیار دۆلار بۆ کۆمەکی مرۆیی عێراقییەکان کۆ بکەنەوە.

رۆژی پێنچشەممە، بەسەرپەرشتی ئەمریکا و لە واشنتن، نوێنەرانی 24 وڵات کۆدەبنەوە بەمەبەستی کۆکردنەوەی ھاوکاریی مرۆیی بۆ عێراق و ھاوکارییکردنی ئەو وڵاتە لەدەرچوونی لەو قەیرانە ئابوورییەی رووبەڕووی بووەتەوە.