هه‌ولێر.. به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه لیژنه‌كانی چاودێری بازار كاراترده‌كرێنه‌وه
K24 - هەولێر:
له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر کۆبونەوەیه‌كی فراوان سه‌باره‌ت به پلانی ئه‌منی ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژنی قوربان به‌رێوه‌چوو و پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر كاراتربوونی لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ كرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 18ـی حوزه‌یرانی 2023)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پلانی ئه‌منی بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربانی كرد، تێیدا جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانێكی تۆكمه‌ی ئه‌منی، له رێگه‌ی تیمه‌كانی زێره‌ڤانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، به‌رگری شارستانی، ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار.
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌تی له‌سه‌ر كاراتركردنی لیژنه‌كانی چاودێری بازار كرده‌وه، به‌جۆرێك كه‌س نه‌توانێ بۆنه‌كانی جه‌ژن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه و نرخی كه‌ل و په‌له‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادبكات.
داواشی له تیمه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرسه كرد، كه وه‌ك هه‌میشه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆبگرن.