له شاری لاس ڤیگاس بوونه‌وه‌رێك ده‌چێته ماڵێكه‌وه ترس و گومان لای هاووڵاتییان دروست ده‌كات
K24 - هەولێر:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه پۆلیسی شاری لاس ڤیگاس چاودێری ماڵێكی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن به پاساوی بوونی بوونه‌وه‌رێكی ده‌گمه‌ن له ماڵه‌كه‌دا، كه گومان ده‌كرێت بوونه‌وه‌رێكی ئاسمانی بێ و به هۆكارێك چووبێته ئه‌و ماڵه.
به‌گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی "فۆكس نیوز"ـی ئه‌مه‌ریكی، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خێزانێك كه له یه‌كێك له خانووه‌كانی شاری لاس ڤیگاس ده‌ژین، په‌یوه‌ندییان به بنكه‌ی پۆلیسی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یانه‌وه كردووه و له بوونی بوونه‌وه‌رێكی ده‌گمه‌ن ئاگاداری‌یان كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بكه‌ن و كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.
فۆكس نیوز ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و ماڵه بوونه‌وه‌رێكیان بینیوه، وه‌ك به پۆلیسیان راگه‌یاندووه، جه‌سته‌یه‌كی باریك و درێژ و ره‌نگسه‌وزی هه‌بووه. به‌گوێره‌ی فۆكس نیوز كه له پۆلیسی شاره‌كه گواستوویه‌تییه‌وه، ئه‌و خێزانه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه منداڵێكییان له دایك بووه و سه‌رقاڵی خۆشی ده‌ربڕینن به‌و بۆنه‌وه، به‌ڵام له‌پڕ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یان بینیوه و ترسیان لێ نیشتووه، كه زیان به منداڵه‌كه‌یان بگه‌یه‌نێت.
فۆكس نیوز ده‌ڵێت، ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه، باسیان له‌وه كردووه، كه له یه‌كێك له شه‌وه‌كانی كۆتایی مانگی ئایاری رابردوو، له كاتێكدا به ده‌وری منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌یانه‌وه بوونه، له باخچه‌ی حه‌وشه‌ی دواوه‌ی ماڵه‌كه‌یان گوێیان له ده‌نگێكی نائاسیی بووه و دواتر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه بوونه‌وه‌ره‌كه‌ی رووبه‌ڕوو بینیوه و به‌بینینیشی ترس له دڵی نیشتووه و ئه‌و ترسه هه‌موو خێزانه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و ترسیان له نیازی خراپی ئه‌و بووه‌نه‌وه‌ره هیه‌ه، كه پێیان وایه زیان به منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.
فۆكس نیوز روونیكردووه‌ته‌وه پۆلیس به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه و چه‌ند شه‌وێكه به كامێرای گه‌رمی تێرمۆگرافیك چاودێری ئه‌و ماڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پۆلیس رایگه‌یانددووه، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ترسێكی له‌م شێوه‌یه، كامێرای زیاتری چاودێری له گه‌ڕه‌كه‌كان داده‌نێن.