گه‌رما ده‌گاته 53 پله
K24 – هه‌ولێر:
شه‌پۆلی گه‌رما به‌رده‌وام ده‌بێت و له كۆتایی هه‌فته‌دا له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق "50 " پله تێده‌په‌ڕێنیت.
به پێی پێشبینی ده‌زگاكانی كه‌شناسی، شه‌پۆله‌كه وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق تا 53 پله تۆمار ده‌كات.
ڕۆژی هه‌ینی گه‌رمترین ڕۆژی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه و بۆ پارێزگای "به‌سره" ڕۆژێكی تاقه‌ت پڕوكێن ده‌بێت و گه‌رما "53" پله‌ی سه‌دی تۆمار ده‌كات.
پارێزگاكانی دیكه‌ی باشوری عێراقیش، حاڵیان زۆر له به‌سره باشتر نابێت و له چه‌ند پارێزگایه‌ك تا 52 پله تۆمار ده‌كرێت.
له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان شه‌پۆلی گه‌رما به‌رده‌وام ده‌بێت، رۆژی پێنج شه‌ممه پله‌ی گه‌رما له هه‌ولێر ده‌گات "47" پله و له سلێمانی "46" پله و دهۆك ده‌گاته "45" پله.